ئه‌مڕۆ 9ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ده‌سته‌ی پێشبینی که‌شوهه‌وای عێراق باری که‌شوهه‌وای رۆژانی کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئاشکراکرد و هەورە بروسکە و باران دەستپێدەکات.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ده‌سته‌که‌دا هاتووه که سبه‌ی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی عێراق ئاسمان هه‌ور و ساماڵیش ده‌بێت، له هه‌ندێک ناوچه نمه نمه باران ده‌بارێت، پله‌کانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
باس له‌وه‌شکراوه که له رۆژی پێنجشه‌ممه‌شدا که‌شوهه‌وا هاوشێوه‌ی رۆژی پێشتر ده‌بێت، به‌ڵام له رۆژی هه‌ینیدا،ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌وره بروسکه، پله‌کانی گه‌رماش له رۆژانی پێشووتر زیاتر داده‌به‌زێت.