وێنەی ئەو کەسە بڵاودەکرێتەوە کە تارا فارسی کوشت

ئەو كەسەی تارا فارس شاجوان‌و نمایشكاری جلوبەرگی عێراقی كوشت دەستگیراوە و میدیاكانی عێراقیش دوای دەستگیركردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە وێنەكەیان بڵاوكردوەتەوە.

ڕۆژی 27ی مانگی ئەیلولی ڕابردوو تارا فارس لەشاری بەغدا لەلایەن چەكدارێكەوە كوژرا، كە دواتری لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا ساتەوەختی كوشتنی تارا فارس لەلایەن ئەو چەكدارەوە بڵاوبوەوە، كە لەیەكێك لەكامێراكانی چاودێری شوێنی ڕووداوەكەوە گرتەكە تۆماركرابوو.

لەوبارەیەیشەوە  قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بابەتێكی لەبارەی كوشتنی تارا فارس شاجوانی عێراق‌و نمایشكاری جلوبەرگ بڵاوكردبووەوە رایگەیاندبوو، تارا فارس لەسەر دەستی گروپێكی توندڕەو كوژراوە، لەئێستاشدا تیمێكی تایبەتمان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی ئەو گروپە دروستكردووە.

وەزیری ناوخۆی عێراق جەختیشكردبووە، ئەو گروپە تایبەتمەندن، ئێمەش چەند ڕۆژێكی دیكەمان بۆ ئاشكراكردنیان پێویستە، لەدواتریشدا ئەندامانی گروپەكە پیشانی گەلی عێراق دەدەین.




PM:04:26:09/10/2018