دوای مردنی ٢ کەس و تووشبوونی ١٢ کەسی تر لە خێزانێک بەنەخۆشیەکی نەزانراوی لە گوندی مەمکانی ناوچەی پشدەر حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات پشکنینی خوێن بۆ هەموو خەڵکی لادێکە بکات.
به‌كر بایز قایمقامی پشده‌ر، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ١١ی تشرینی یەکەم دانیشتووانی گوندی مەمکان سه‌رجه‌میان ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێنه‌كانیان و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین."
قایمقامی پشده‌ر ده‌شڵێت، " بەپێی پشكنینە تەندروستییەكان پێدەچێت حاڵەتەكە تەنها ژەهراوی بوون بووبێت لەڕێگەی خواردنێكەوە نەك بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشیەكی كوشندە یان ڤایرۆسێك".
ئەمڕۆ لەگووندێکی ناوچەی پشدەر بەهۆی حاڵەتێکی نەزانراوەوە لە خێزانێک ٢ کەس گیانیان لەدەستداو ١٢ی تریش بە پەلە گەیەندرانە نەخۆشخانە، تا ئێستا هۆکارەکە نەزنراوە.