ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ لە حاجیاوا خۆی خنکاند

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ لە ناحیەی حاجیاوا بە بە خۆهەڵواسین بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەشی راگەیاندن لە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە ئاگادار کراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی خۆ هەڵواسین بە پەت لە ناحیەی حاجیاوا لە گەڕەکی دابان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و تیمی بەڵگەکانی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە، دەرکەوت ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ بەناوی ( ش.ع ) لە ماڵی باوکی بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژنەکە خاوەنی هاوسەرە و یەک منداڵیان هەیە دانیشتووی گەڕەکی سەردەمن لە ناحیەی حاجیاوا و بەسەردان چووە بۆ ماڵی باوکی، بە وتەی کەسوکارەکەی و بەڵگەنامەی پزیشکی، نەخۆشی دەرونی هەبووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لەسەر ئەم ڕوداوە کەس دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.




PM:08:20:11/10/2018