نارنجۆکێک هەڵدەدەرێتە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتییەوە

کەمێک پێش ئێستا نارنجۆکێکی دەستیی هەڵدرایە ماڵی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لە قەزای داقوق و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

ئیدریس حاجی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی ڕاگەیاند، کاتژمێر ۹ی ئەمشەو نارنجۆکێکی دەستیی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڵدراوەتە ماڵیانەوە.

وتیشی، لەبەرئەوەی کەسیان لە ماڵ نەبوون، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، زیانەکان تەنها ماددی بوون.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بۆ ئین ئاڕ تی ڕاشیگەیاند، گومان لە هەموو کەسێک دەکەن و ئەو هێزانەی ئێستا لە کەرکوک و ناوچەکە دەسەڵاتدارن لە ئێستادا ڕێگە بە هەڵگرتنی چەک نادەن، بۆیە گومانیان لە داعش و هێزی دەسەڵاتداری کەرکوکیش هەیە.

ئیدریس حاجی عادل ماوەی ٨ ساڵ سەرپەرشتیاری ڕێکخستنەکانی یەکێتیی بووە لە داقوق و لە ئێستاشدا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتییە.


PM:11:34:11/10/2018