ئاسیاسێڵ ژمارە تەلەفونی پەرلەمانتارێک ڕادەگرێت

ئەندامێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان سیمکارتەکەی لەلایەن ئاسیاسێڵەوە ڕادەگیرێت و زانیاری لەبارەیوە ئاشکرادەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، نووسینێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، بە فەرمانی دادوەر، سیم کارتەکەی لەلایەن کۆمپانیای (ئاسیا سێڵ)ەوە داخراوە.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لەگەڵ دادوەر گفتوگۆی کردووە و پرسیاری ئەوەی لێ کردووە کە "بە چ ماددەیەکی یاسایی، مۆبایلی شەخسیی پەرلەمانتارێک ڕادەگری کە پارێزبەندی هەیە؟". لە وەڵامیشدا دادوەرەکە پێی وتووە کە بڕیارەکەی بۆ ئەوە داوە تاوەکوو سۆران عومەر بچێتە بەردەم دادوەر.

سۆران عومەر دەڵێت، لەو گفتوگۆیەدا بە دادوەرەکەی وتووە: هیوادارم پەیوەندی بەوەوە نەبێ کە لەسەر دۆسیەی گرتنی شاسوار عەبدولواحید، نیگەرانی و قسە کەوتە نێوانمان".

لە کۆتاییشدا سۆران عومەر ئەو ژمارە مۆبایلەی بڵاوکردووەتەوە کە بە بڕیاری دادگای سلێمانی ڕاگیراوە.



PM:02:11:13/10/2018