دەوڵەتی توركیا بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە بەدلیسی باكوری كوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە لە شارۆچكە دۆیوملوی و هەموو گوندەكانی دەوروبەری و هەروەها خیزانی سەربە بەدلیس قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئەو قەدەغەی هاتووچۆیە لەچوارچێوەی ئامادەكاریی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای توركیا ڕاگەیەندراوە.