گواردیۆلا:میسی باشترین یاریزانی جیهان و باشترینی مێژوویە


پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی، ستایشی  لیۆنێل میسی دەکات و بە یاریزانێکی بێوێنەی ناو دەبات.
گواردیۆلا دەڵێت" میسی نەک باشترین یاریزانی جیهانە بەڵکو باشترینی مێژووە، ئەو وەکو ئاژەڵێکی دڕندە وایەو رێگات پێنادات هیچ جوڵەیەک بکەیت.
دەشڵێت لە روی کەسایەتیەوە ئەو گۆشەگیرە و هەمیشە هاوکاری ئەو یاریزانانە دەکات کە لەگەڵیدا یاری دەکەن و بە بەردەوامیش حەز بە شکست ناکات.

لە کۆتایدا دەڵێ' یانەکانی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس پاڵێوراوی بەهێزن بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپاو یانەکەی خۆشم مانچستەرسیتی پاڵێوراو نیەو مێژوو و ئەزمونی لەم خولە نیە بەڵام من دەمەوێت بەدەستی بهێنم.


PM:10:54:14/10/2018