رێکارە ئیدارییەکانی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ لە لایەن بەڕێوەبەری پەروەردەکان و خوێندنگاکانەوە تەواو کراوەو،"سپی"ش ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووچەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، یەکەی سەرپرشتیکردنی و ئامادەیی و پیشەیی رۆژهەڵات، پوختەی ناوی ئەو مامۆستایانە بڵاودەکاتەوە کە پێشتر فۆرمی وانەبێژیان بۆ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ پڕکردووەتەوەو وەرگیراون.
ماوەی نزیکەی چوار ساڵە نە مامۆستای گرێبەست و نە مامۆستای فەرمی دانەمەزرێندراوە، هەرچەندە مامۆستای خانەنشین و مۆڵەتیش هەبووە.