مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی مانگرتنی ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهه‌ڵگرەوە به‌ڕوى شۆفێراندا داخرا و لە ئێستاشدا
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه نوێنه‌رى شۆفێره‌كان و به‌رپرسانى مه‌رزى باشماخ له كۆبوونه‌وه‌دان.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى تشرینى یه‌كه‌م، ژمارەیەک لە شۆفێرانی بەرهەڵگر لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ مانگرتنیان راگەیاند.
ئەو بارهەڵگرانە بێزاری خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بەرپرسانی مەرزەکە لە دیوی ئێرانەوە بەو پێیەی ماوەیکی زۆر لە چاوەڕوانیدا دەیانهێڵنەوەو رایاندەگرن.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی مانگرتنەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، به‌بێ ئاگادارى خۆیان هه‌ندێكجار كه‌ل وپه‌ل و پێداویستى ده‌خه‌نه نێو بارهه‌ڵگره‌كاەنوه تاوەکو بیهێننە سنورى هه‌رێم، بە پێچەوانەوە رێگەیان پێناده‌ن تێپه‌ڕبن.