بەرپرسی گروپی بزووتنەوەی مافی کوردی لە کەرکوک دەستگیرکرا

بەرپرسی گروپی بزووتنەوەی مافی کوردی لەلایەن دژەتیرۆری عێراقەوە لە ماڵەکەیدا خۆیدا لە کەرکوک دەستگیرکرا. 

درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێكی سەر بە دژەتیرۆری عێراق، كە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئازادی ‌و موختاری گەڕەكی رەشیداواشیان لەگەڵ بووە،  ئەدهەم جومعە بەرپرسی گروپی بزووتنەوەی مافی کوردی و برایەکیان بە ناوی ڕزگار جومعە  لە ماڵی خۆیان لە گەڕەكی رەشیداوا، دەستگیركردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەدهەم جومعەو چەند گەنجێکی دیكەی شارەكە، كە رێكخراوی بزووتنەوەی مافی كوردیان هەیە، داوایان لە خەڵكی كەركووك كردبوو لە رۆژی 16ـی ئۆكتۆبەردا وەك ناڕەزایەتییەك دژی حوکمی سەربازی شارەكە ئەو پێشێلكاریانەی لە كەركووك روودەدەن بۆ ماوەیەك مانبگرن ‌و بازاڕ ‌و دووكانەكانیان نەكەنەوە.





AM:09:43:16/10/2018