ناوه‌ندى راگه‌یاندنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" ڤیدیۆیه‌كى نوێى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ١٦ی ئۆکتۆبەر، ناوەندی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڤیدیۆى شه‌ڕ و پێكدادانێكى نێوان شه‌ڕڤانانى رۆژئاواى كوردستانى له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ده‌وروبه‌رى دێره‌زۆر بڵاوكرده‌وه، کە لە چالاکییەکی شه‌ڕڤانانى رۆژئاواى كوردستان بۆ ئازادكردنى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌لولى جزیره ئەنجامدراوە.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دەردەکەوێت، شه‌ڕڤانانى رۆژئاواى رۆژئاواى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنى گه‌رده‌لولى جزیره بۆ ئازادكردنى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات گورزێكى كوشنده‌یان له چه‌كدارانى داعش داوه.