كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری یەكێتی دەچێتە دەرەوەی وڵات و هۆكاری سەردانەكەشی ئاشكرادەكرێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆسرەت ڕەسوڵ بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند " كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری یەكێتی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكات و گەشتەكەشی چەند ڕۆژێك دەخایەنێت".
سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكراكرد "ئامانجی گەشتی كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ دەرەوەی وڵات سیاسی نیە و تەنیا بۆ پشكنینی پزیشكیە كە ناوبراو دەبێت ئەنجامی بدات".
وتیشی "ناوبراو تەندروستی باشە و دۆخی تەندروستی تێكنەچووە، پشكنینەكانیش ئاسایین و دەبێت چەند مانگ جارێك ئەنجامی بدات".
كۆسرەت ڕەسوڵ ساڵی پار بەهۆی تێكچونی دۆخی تەندروستیەوە بە فرۆكەیەك گەیەندرایە ئەڵمانیا بۆ چارەسەری پزیشكی.