"نەجمەدین کەریم پەیوەندی بە پارتییەوە دەکات"

دەنگۆی پەیوەندیکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری لەسەرکار لادراوی کەرکوک لە پشکی یەکێتی، بە پارتی کوردستانەوە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە ١٧ی تشرینی یەکەم کەناڵی شەرقییە، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، کە نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا نەجمەدین کەریم هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوەو هیچ کام لە راگەیاندنەکانی سەر بە پارتیش هەوالێکی لەو شێوەیەیان رانەگەیاندووە.

لە رۆژی‌ 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نەجمەدین کەریم، شاری کەرکوکی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارە و ئێستاش له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌.


PM:10:44:17/10/2018