بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکی ھۆشیاری ھاتووچۆی یەک مانگەی ڕاگەیاند بە ئامانجی کەمکردنەوەی سەرپێچی و ڕوداوەکانی ھاتوچۆ.
كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هۆكاری زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان بە پلەی یەکەم (سەرنشین) وایكردوه بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نن.
ڕاشیگەیاند، بەپێی دوایین ئامار و داتاكانی هاتوچۆ قوربانیانی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ زۆرینه‌یان سه‌رنشینن و ته‌نها لەساڵی ٢٠١٧دا ٢١٨ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ١٢٨ یان سه‌رنشینبوون.
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی ووت، به‌كارنه‌هێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی و به‌كارهێنانی مۆبایل، هۆکاری سەرەکی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوبوون کە قوربانیان لێكه‌وتۆته‌وه.
باسی لەوەشکرد، پابه‌ندنه‌بونی بارهه‌ڵگره‌كان به یاسا و ڕێنماییه‌كان، پێشێلكردنی مافی پیاده، هه‌ڵگرتنی تابلۆی ساخته، په‌یڕه‌ونه‌كردنی خێرایی ڕێگه‌پێدراو، نه‌بونی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و پیسكردنی ژینگه، لێدانی گڵۆپی سور له‌ترافیك لایته‌كاندا، به‌كارنه‌هێنانی كڵاوی ماتۆڕسكیل، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له‌شوێنی قه‌ده‌غه، به‌شێوه‌ی به‌رچاو بونی هه‌یه دەبێت لە ڕیگەی هۆشیارییەوە ڕێگری بکەین لەم دیاردانە.
کاروان محەمەد وتیشی: لەماوەی ئەو یەک مانگەدا چه‌ندین تیم له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و شۆفێران و لێپرسینه‌وه چالاكتر ده‌كەن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیان پێكردوه، به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی سلێمانی و هه‌وڵده‌درێت ورده‌كارییه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی وتاری ڕۆژانی هه‌ینی مزگه‌وته‌كانه‌وه بگه‌یه‌نرێته هاوڵاتیان.
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه، هاتوچۆ چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه له‌سه‌رپێچیه‌كان زیاتر ده‌كات و له‌كاتی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كی كارمه‌ندانی هاتوچۆ خۆیان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.