لیژنەی باڵای دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەسـتپێدەكاتەوە.
لیژنەی باڵای دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: كەوتووە رایگەیاندووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنەوەی بەشە نەوتی ماڵان دەكرێتەوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دابەشكردنی نەوت بڕیارە بەهەمان میكانیزمی پێشوو لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ناوی بریكارەكان هاوڵاتیان لە وەرگرتنی نەوتەكەیان ئاگادار بكرێنەوە.
نه‌وتی سپی ماڵان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقه‌وه دابینكراوه و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 51 هه‌زار دینار له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.