ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گرووپێکی "دزین و به‌قاچاخبردنی نه‌وت"ی راگەیاند.
لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات"
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گرووپێکی دزین و به قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که پێکهاتووه له چوار هاوڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش.
ئەوەش هاتووە، ده‌ستگیرکراوان به‌پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واوبوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلاده‌کرێته‌وه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو لایه‌ک دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخوونی ده‌زگاکانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه‌ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش یاساشکێنی بکات، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە پێویستی دەزانێت ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسابن و به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت.