وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای کرد لووتكه‌كه رۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئیبراهیم كاڵندا هاتووه:" به میوانداریی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، به‌ڕێز ڤلادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، به‌ڕێز ئه‌نگێلا مێركڵ، لووتكه‌ی چوارقۆڵیی رۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له ئیستانبوڵ سازده‌كرێت".
هەروەها هاتووە "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانی لووتكه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ناكۆكیی سووریا و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه دۆخی مه‌یدانیی، رێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب و پرۆسه‌ی سیاسیی تاوتوێبكرێن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ ناكۆكییه‌كان، بكرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە تورکیا ئامانجی ئەوەی هەیە کە هێزە کوردیەکان لە شاری مینبەج دەربکات و لەو روەشەوە فشاری خستۆتە سەر ئەمەریکا.