پۆلیسی ڕاپەڕین رایگهیاند، لەناحیەی سەنگهسەر سەر بە قەزای قەڵادزێ ژنێكى تهمهن 34 ساڵ كۆتایی بهژیانى خۆى هێنا.
پۆلیسی ڕاپەڕین لهراگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شهممه لە کاتژمێر 4:30 رویداوە، کەلە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ژنەکە ناوی ( ش . ع . ن ) لەدایکبووی ساڵی 1984، پیشەی ژنی ماڵەوە، بەوتەی برا گەورەکەی ماوەی دوو ساڵەی باری دەرونی ناجێگیرە و دایکی کوڕ و کچێکە.
پۆلیسی راپەڕین لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا راشیگەیاندووە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی لەنەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە