یەریڤان بەمزوانە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە  گۆرانیبێژ و ئەکتەری کورد "یەریڤان نورەدین" رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "بێوەفا" بڵاودەکاتەوە.

لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام یەریڤان بە شێک لە کلیپەکەی بڵاوکردووەتەوە و  ئەوەی خستووەتەڕوو، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی کلیپەکە بەناوی "بێوەفا" بڵاودەکاتەوە.

یەریڤان نورەدین لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی گروپی میوزیکی لوڕ بووە، یەکەم بەرهەمی بەناوی "نەجوو" هەر بە زاراوەی کەلهوری بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەش وەک ئەکتەر لە درامای گەردەلوول ڕۆڵی بینیوە.


PM:07:50:20/10/2018