یەکێتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیاند


یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە شەوری رابردوو راگەیاندرا هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند: "وەکو بەرپرسیاریەتییەک و لەبارچاوگرتنی بەرژەوەندی هاونیشتمانیان رازی بووین لەسەر راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئێستا دەرگامان کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت".

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەهەڵبژاردنی پێشووی ساڵی ٢٠١٣دا تەنها ١٨ کورسی هێنا لەم هەڵبژاردنەدا کورسیەکانی بەرزکردەوە بۆ ٢١ کورسی بەپێی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنو راپرسی هەرێم.



AM:10:25:21/10/2018