پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بەهۆی گۆڕینی وێستگەکانی کارەباوە لە گازوایلەوە بۆ غازی سروشتی لەمەودوا لە ڕۆژێکدا ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیستیمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بەهۆی گۆڕینی وێستگەکانی کارەباوە لە گازوایلەوە بۆ غازی سروشتی لەمەودوا دەتوانین لە ڕۆژێکدا ٢٠ کاتژمێر کارەبای نیستیمانیه بۆ هاوڵاتیان دابین بکەین.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بەڕوداوی ڕاگەیاندوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكاندا لە گازواییلەوە بۆ غازی سرووشتی بگۆڕێت. لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێك لەو كارە كرا، بەوەش نزیكەی ٣٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد بوو، بەمجۆرە ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان گەیشتووەتە نزیكەی ٣٠٠٠ مێگاوات.

بەڕیوەبەری کۆنترۆڵی کارەبا ئاشکرای دەکات پێش هاتنی سەرما، دەتوانین رۆژانە نزیكەی ٢٠ كاژێر كارەبا بۆ خەڵك دابینبكەین، لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر خەڵك هاوكارمان بن ‌و بەپێی پێویست كارەبا بەكاربهێنن،‌ دەتوانین بۆ ماوەیەكی زۆرتر كارەبا دابین بكەین.



AM:12:06:23/10/2018