جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت پێیان باشه ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی كۆتایی خۆی ببه‌ستێت،، دەشلێت، كابینه‌ی بنكه فراوان زۆر گرفتی گه‌وره‌ی بۆ دروست كردین و ئه‌وانه‌ی دوودڵن با ببنه ئۆپۆزسیۆن".
جه‌عفه‌ر ئێمینكی لەبارەی كۆبوونه‌وه‌ی دواهه‌مینی خوولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خوولی داهاتوو بە ئاژانسی ئانادۆڵو-ی راگەیاند، "دانیشتنی كۆتایی خوولی ئێستای په‌رله‌مان، له‌م نزیكانه هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی ده‌كه‌ین و پێمان باشه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واوی بكه‌ین.
وتیشی، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به دانیشتنی یه‌كه‌می خوولی داهاتووشه‌وه هه‌یه به‌پێی سیاقاتی ده‌ستووریی هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له دادگای ته‌میزه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و دواتر ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رۆژی به‌ستنی دانیشتنی یه‌كه‌م لە خوولی پێنجه‌م دیاری بكات، ئیدی ده‌ست به‌دانوستاندن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێت و پاشان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، دانوستانه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
ئیمنیکی پێی وایە"كابینه‌ی داهاتوو ده‌بێت زۆر جیاواز بێت له‌كابینه‌كانی رابردوو، ستایله‌كه‌ی جیاواز بێت، من بۆ خۆم پشتیوانی له كابینه‌ی بنكه فراوان ناكه‌م، چونكه ئه‌م جاره تووشی گرفتی زۆر گه‌وره بووینه‌وه".
هەروەها وتی "جگه له پێكهاته‌كان كه پێویسته له‌هه‌موو كابینه‌یه‌كدا هه‌بن به‌تایبه‌ت توركمان، ئێزدی، مه‌سیحی، ئیدی ئه‌وانه‌ی دوودڵن له‌م كابینه‌یه و له حكوومه‌ت بۆ به‌شدارییان پێ بكرێت؟".
جه‌عفه‌ر ئێمینكی لە بەشێکی دیکەی قساکانیدا بە ڕاشكاوانە وتی"ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوه‌خته زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت به‌ڕاستی كارا بێت و به‌هێزبێت، ئه‌وانه‌ی تێدانه‌بێت كه دوو دڵن، ئیدی ئه‌وانه‌ی نایه‌نه نێو کابینەکە با ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه".
30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوولی پێنجه‌م به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 21 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 8 كورسی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی، به‌ره‌و ئیسلاح 5 كورسی و، هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی سه‌رده‌م 1 کورسی و ئازادییش کورسییەکەی بەرکەوت.