قائیمقامیه‌تی سلێمانی په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و داواده‌كات، له‌كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا چاوكراوه‌تربن و هه‌ر ماركێتێك ئه‌و ئاوه‌ی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه تێیدا گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیقامیه‌تی سلێمانی داوای له‌هاوڵاتیان كردوه، له‌كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا چاوكراوه‌تربن به‌وه‌ی هه‌ر ماركێتێك ئه‌و ئاوه‌ی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن و ته‌نها له‌و شوێن و ماركێتانه ئاوی خواردنه‌وه بكڕن كه ئاوه‌كه‌یان له‌جێگای تایبه‌تدا داناوه.
هاوكات هۆشداریشداوه‌و به‌خاوه‌نی دوكان و ماركێته‌كان كه هه‌ركه‌سێك ئاوی له‌ده‌به‌نراوی خواردنه‌وه له‌ژێر تیشكی خۆردا دابنێت سزاده‌درێت و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه، "ده‌بێت به‌وریاییه‌وه ئه‌و ئاوه بگوێزنه‌وه له‌كارگه‌كانه‌وه بۆ بازاڕ‌و ماركێته‌كان به‌جۆرێك له‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌تدا بێت و به‌ته‌واوی ئاوه‌كه داپۆشرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاراندا ده‌گیرێته‌به‌ر".
گۆران ئاشكرایكردوه، "ئه‌و ئاوی خواردنه‌وانه‌ی له‌ده‌به‌دان، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌میش تیشكی هه‌تاویان به‌ربكه‌وێت پێكهاته‌كه‌یان ده‌گۆڕدرێت و شیاوی خواردنه‌وه نین و زیانی زۆری ته‌ندروستییان هه‌یه".