سەرۆكی حكومەت: قەرەبووی زیانلێكەوتوانی بازاڕی لەنگە دەكرێتەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر سوتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر هاتەدەنگ و ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لەتوانادابێت قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ زیان و گرتنەبەری رێكاری پێویست سووتانی بازاڕی لەنگە لە هەولێر زۆر نیگەرانی كردم و هاوسۆزی زیانلێكەوتوانم".

ڕاشیگەیاندوە: لیژنەیەكی تایبەت بەدواداچوون بۆ زیانەكان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەی دەكات‌.

لەبارەی قەرەبووكردنەوەشیان بارزانی ئەوەی خستۆتەڕوو، "دڵنیا بن ئەوەی لەتوانادا بێت قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە‌".



PM:06:27:25/10/2018