هاووڵاتییه‌كى كوردى كه‌ركووك، له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له گه‌ڕه‌كى موسه‌ڵڵا، به ئه‌شكه‌نجه خنكێندراوه و پۆلیس سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه.
موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوبەری بنکەی ئازادی کەرکووک رایگه‌یاند، ئەو هاووڵاتییه کوردە و ناوی (دڵشاد سدیق)ە، کارمەندی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووکە.
هه‌روه‌ها، وتیشی "رووداوەکە بەو شێوەیە بووە، کە دوو دز چوونەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە گونیی خنکاندوویانە ، پاشان تەرمەکەیان خستووه‌تە ناو گونییەوە و شاردویانەتەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دواتر ئاشکرا بووە و هێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنى رووداوەکە، بەڵام دزەکان دەستگیر نەکراون.