له گوندێكی قه‌زای پشده‌ر، به‌هۆی لافاوه‌وه 17 خانوو خاپور بوون و ئۆتۆمبێلێكیش لافاو بردی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "به‌هۆی لافاو، گوندی (قرناقان)ی سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت "وێڕای خاپور بوونی 17 خانووی گونده‌كه، حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌شیان داڕما".
ڕاشیەیاندووە: به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی پردی رێگه‌ی نێوان گونده‌كانی (بڕه‌دێ و پشت ئاشان و به‌تكوڕی و سینه‌مۆك) رێگه‌ی هاتووچۆ ئه‌و گوندانه په‌كی كه‌وتووه".
پۆلیسی راپه‌ڕین دەڵێت "له به‌یانی ئه‌مڕۆوه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ری ئێشكگر له به‌شی پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر ملازمی یه‌ك (ڕێبوار خالید ) گه‌یشتونه‌ته گونده‌كانی ئه‌و سنوره بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتیان به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆیان".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر له گوندی (قرناقان) لافاو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب/نیسان)ی بردووه و سه‌رجه‌م ئه‌و خانوانه‌شی ماونه‌ته‌وه ئاویان تێچووه، وێڕای زیان گه‌یاندن به تۆڕی كاره‌با و شه‌به‌كاتی ئاوی خواردنه‌وه".