قەرەبووی خانەوادەی شەهیدانی گەرمیان دەکرێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، ئاگادارییه‌ك بۆ سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و بریندارەکانی شاری خورماتوو لە ساڵی 2003 تا 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوای زانیاری و دۆکۆمێنتیان لێدەکات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، داوای چه‌ند به‌ڵگه‌ و پێداویستییه‌ك له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ ئاگادارییه‌كه‌یان ئاراسته‌ كراوه، وەک هەنگاوی یەکەم و دواتر دەستدەکرێت بە قەرەبوونکردنەوەیان‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:
بۆ ھاوولاتیانی زەرەرمەندی:
1/ خانووی تەقێنراو، مالی سووتاو ، مالێ تاڵانکراو.
2/ خاوەن دوکان ، مۆڵ ، چێشتخانە، کارگەکان ، کە لە ئاڵۆزییەکانی رابردوودا زەرەریان بەرکەوتووه‌.
3/ خاوەن ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی دیکە، کە بە تاڵان براون یان سووتاون.
لەسەر داواکاری دەستەی مافی مرۆڤی عێراق، سەردانی لیژنەی زەرەر و زیانەکان بکەن لە دەزگای شەھیدان لە نزیک مزگەوتی کۆماری.، واده‌كه‌ش لە کاتژمێر 9:00 تا 1:00 ی پاش نیوەرۆ لە رۆژی یەکشەممەوە ڕێكه‌وتی 28/ 10/ 2018 بۆ ماوەی 10 رۆژ ده‌بێت.
پێویسته‌، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م به‌ڵگانه‌ش له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات:
پێداویستی شەھید
1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ ناسنامەی شەھید
3/ ناسنامەی وارسی شەھید 
4/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌
5/ وێنەی شەھید

پێداویستی بریندار:
1/ ڕاپۆرتی پزیشكی
2/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
3/ وێنەی بریندار
پێداویستی خانوو ، مۆل ، کارگە، چێشتخانە
1/ تاپۆ یان گرێبه‌ستی کرێ 
2/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
3/ لیستی زەرەر و زیانەکان
4/ وێنەی شوێنی سوتاو یان رووخاو

پێداویستی ئۆتۆمبیل یان ئامێرەکان:
1/ به‌ڵگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس
2/ که‌شفی ئامێر
٣/ھەموو به‌ڵگه‌كانی خاوەن ئۆتۆمبَیل یان ئامێر



PM:11:24:27/10/2018