هەولێر...لەسەر کردنەوەی قومارخانەیەكی نهێنی چەند کەسێک دەستگیركران

هێزە ئەمنیەكانی شاری هەولێر لەسەر كردنەوەی قومارخانەیەكی نهێنی، چوار كچ و حەوت پیاوی دەستگیركرد و قومارخانەكەشی داخست.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە دەستگیرا بەسەر قومارخانەیەكی گەورە لە گەڕەكی بەختیاری لە ناو شاری هەولێر.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو قومارخانەیە لەلایەن 11 كەسەوە بەڕێوەدەبرا كە 4 كچی بیانی و 7 پیاوی كورد بوون و لەناو شوقەكانی ئیمپایەر دەستگیركراون.

پۆلیسی هەولێر جەخیشكردوەتەوە، سەردانیكەرانی ئەو قومارخانەیە زیانێكی زۆری مادییان كردوە.



PM:02:54:28/10/2018