ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند

ئاسایشی گەرمیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری لە دەربەندیخان راگەیاند.

راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی 29ی تشرینی یەکەم پاش دەستكەوتنی زانیاری و چاودێریكردن لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەوەشهاتووە، تۆمەتبارەكان لەدایكبووی ساڵەكانی 1979 و 1986 ە و 1985 و 1997 ن و سیانیان كوردن و خەڵكی دەربەندیخانن و كەسی چوارەمیان بەرەگەز عەرەبە و  لای باپیری ژیاوە لە دەربەندیخان.

ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بە پێی مادەی 14ی موخەدەرات هەر چوار تۆمەتبارەكە راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


PM:01:21:30/10/2018