یەکێتی بڕیاری گەڕانەوەی ئالآ تاڵەبانی دەرکرد

سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ ٣٠ ی حوزەیران بڕیاری گەڕانەوەی ئالآ تاڵەبانی بۆ سەرکردایەتی دەرکرد.

میدیاکانی یەکێتی بلآویان کردەوە " ئاڵا تاڵەبانی وەك ئەندامی سەركردایەتی ی.ن.ك درێژە بە خەبات دەدات و لەمەودوا لەسەرجەم كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتیدا بەشداری دەبێت".

ئەو بڕیارە کە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری لەسەر درا، لەو هەواڵەی میدیاکانی یەکێتی دا هاتووە "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەشێكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیدا لە دەباشان، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا ئاڵا تاڵەبانی وەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی درێژە بە خەبات بداتەوە".

ئالآ تاڵەبانی کە خووشکەزای جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی یە لە بەهاری ئەمساڵدا خۆی لەسەر لیستێکی سونەی عەرەبی عێراقی کاندیدکرد، سەرکردایەتی یەکێتیش بڕیاری دوورخستنەوەیان لە ئەندامێتی سەرکردایەتی بۆ دەرکرد، تا بەستنی کۆنگرە، بەلآم ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی لەماڵی تاڵەبانی لە دەباشان بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ دەرکرد.



PM:07:48:30/10/2018