لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە لەلایەن بەربژێری یەکێتی، بەرهەم ساڵحەوە، هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی نێوان پارتی و یەکێتی لە ئاستێکی بەرزدا رووینەداوە، ئەمڕۆ لەسەر ئاستی مەڵبەندی سلێمانی و سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی هەردوولا کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌گەریدا، عارف ته‌یفور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند " هه‌رچه‌نده وه‌كو پارتی خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانین، به‌ڵام ناتوانین به‌بێ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حكومه‌ت ئیداره‌بده‌ین".
وتیشی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیتر به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن ده‌توانن ببنه ئۆپۆزسیۆنێكی بونیادنه‌ر و ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌توانین حكومه‌تی نوێ پێكبهێنین.
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسەی پارتی لە کاتێکدایە کە سەرکردایەتی ئەو حیزبە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم کابینەیە لەسەر ئەساسی دەنگی بەدەستهێنراوی هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت و سەرۆکی حکومەتیش دوو جێگری دەبێت، کە ئەم تێڕوانینە لەلایەن یەکێتی یەوە رەتدەکرێتەوە.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " به‌پێی ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌تی بووه‌ته خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق ده‌توانین له‌گه‌ڵ پارتی حكومه‌ت پێكبهێنین".
وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین حكومه‌تێكی شه‌فاف پێكبهێنین به جۆرێك سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه له‌خزمه‌تی خه‌ڵك دابێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌رو: ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتییه وه‌ك چۆن پێشتریش پارتی و یه‌كێتی روبه‌رووی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش بوونه‌وه.