ئاسایشی هەولێر دوای ٤٥ رۆژ چالاکوانێکی تاڤگەر ئازاد دەکات

ئاسایشی هەولێر دوای ٤٥ رۆژ چالاکوانێکی مەدەنی سەر بە تاڤگەری ئازادی لە زیندان ئازادکرد.

تارا حسێن وتەبێژی تاڤگەری ئازادی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژناوانیدا رایگەیاند" چالاکوانی تاڤگەر هەڤرێست شوان لەبەر ئەوەی رەخنەی لە سیستەمی نادادوەری هەرێم و دایگیرکاری خاکی کوردستانی گرتووە، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوەو ٤٥ رۆژ هێڵراوەتەوە ".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد کە ماوەی ئەو ٤٥ رۆژە ئاسایش نەیهێشتووە هەڤرێست شوان لە زیندان ببینرێت.

ئەو چالاکوانە لە ١٢ تەموزەوە دەستگیرکراوەو ئەمڕۆ ئازادکراوە.





PM:07:22:01/11/2018