کەنەدا: ٤٠ هەزار پەنابەر وەردەگرین

وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى کەنەدا ڕایگەیاند، لە سەرەتاى ساڵى داهاتووه‌وه‌ تاوه‌کو ساڵى ٢٠٢١، کەندا ٤٠ هەزار کۆچبەرى دیکە وەردەگرێت.
وەزیری کۆچ  کۆچبەران، ئەحمەد حسێن ڕایگەیاند کە ساڵانە ٣١٠ بۆ ٣٥٠ هەزار کۆچبەر لە وڵاتکەیاندا وەردەگرن 
بەمەش ساڵانە ژمارەکە لە ٣١٠ هەزار کۆچبەره‌وه‌، زیاد دەکات بۆ ٣٥٠ هەزار کۆچبەر لەماوەى سێ ساڵى داهاتوو.

حکومەتى کەندا ، پلانى هەیە بۆ بەیەکگەیاندنی خێزانە کۆچبەرەکان و هەوڵدەدات تاوه‌کو ساڵى ٢٠٢١ ژمارەى کۆجبەران  لە ٤٣,٠٠٠وه‌ بۆ ٥١,٧٠٠ کۆچبەر زیاد بکات.

تۆڕى سى بى ئێسی کەنەدى ئاشکرایکردوە، ژمارەى دانیشتووانى کەندا ١% زیاد دەکات و کەموکوڕییەکانى بازارى کار پڕدەکاتەوە.



PM:08:06:01/11/2018