هونەرمەندێک بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی رۆشنبیری ئەردەن ڕایگەیاند ماجد ئەلزەواهرا، هونەرمەندی ئوردنی لە تەمەنی 45 ساڵیدا و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیر ئەردن  کۆچی ئەو هونەرمەندە لەو تەمەنە کەمەدا سەرەتای پێدانی بەخشینەکانی بوو بە هونەر، بۆیە کۆچکردنەکەی دەبێتە خەسارەتێکی گەورە بۆ درامای ئوردنی کە دەیەوێت لە توانای گەنجەکانیەوە زیاتر گەشەبکات.

ئەو هونەرمەندە پێشتریش باوکی وەک ئەکتەرێکی دیاری ئوردن لە زۆربەی دراماکاندا ڕۆڵی بینیبوو.



AM:10:02:02/11/2018