نەوەی نوێ: 70٪ی دەنگدەرانی نەوەی نوێ پێیان باش بوو کاندیدە دەرچووەکانمان بچنە پەرلەمان

د.کازم فاروق وتەبێژی فەرمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هۆکاری بڕیاردانی حزبەکەی لە بەشداریکرد لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند "بەپێی ڕاپرسیەک کە ئەنجامماندا لە نێوان دەنگدەران و خۆبەخشان و ئەندامانی نەوەی نوێ له‌ (70%)ی زیاتر پێێان باشبوو کە کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمان بکەن".

د.کازم فاروق وتەبێژی فەرمی نەوەی نوێ و کاندیدی دەرچووی جوڵانەوەکە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هۆکاری بڕیاردانیان بۆ بەشداریکردنیان لە خولی پەرلەمان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا هەندێک بابەتی تێدا گفتوگۆ کرد ئەم بابەتە (بڕیاردان بۆ بەشداریکردن لەخولی نوێێ پەرلەمان) لەم کاتەدا بەڕاوێژکردن و گفتوگۆکردن گۆڕینەوەی "ڕا" بوو لەنێوان ئەنجومەنی باڵادا بەسود وەرگرتن لەهەندێک خاڵ، لەوانە ڕاپرسیەک لەنێوان خۆبەخشەران و دەنگدەران و ئەندامانی نەوەی نوێ ئەنجامدرا وە تێیدا زیاتر لە (70%)ی ئەو بەشداربوانەی ڕاپرسیەکە پێیان باشبوو کەنەوەی نوێ بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمان بکات وەک فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان، دووەم خەڵکانی دەرەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە هاوسۆزسی و دڵسۆزییان بۆ نەوەی نوێ هەیە بەشێوازێک لەشێوازەکانیش هاوسۆزییان هەیە بۆ دۆخی ئێستای کوردستان پێێان باشبوو کە نەوەی نوێ وەک ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و چالاک بەشدار لە پەرلەمانی هەرێم بکات، خاڵی سێێەم کە ئەنجومەنی باڵا بەهەند وەریگرت لەبڕیاردانی بەشداریکردن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بریتی بوو لەوەی لەزنجیرەیەک کۆبونەوە و دیدارمان لەگەڵ نوێنەر و کونسڵی وڵاتاندا وە بەسود وەرگرتن لە سەرنج و تێبینیەکانیان ئەوانیش بەهەمان شێوە پێێان باشبوو نەوەی نوێ بەشداربێت لەخولی نوی پەرلەمانی کوردستاندا ئەم هەموو هۆکارە پێکەوە وای لە ئەنجومەنی باڵاکرد کە بڕیاربدات کاندیدانی دەرچووی نەوەی نوێ بنێرێت بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان."

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی " نەوەی نوێ سەرتاپای شانازییە لەداهاتودا بەرنامەی خۆمان خاڵ بەخاڵ دەخەینەڕوو."



PM:12:35:02/11/2018