بڕیارە ئەمریکا دواى ده‌ستپێكردن بە قۆناغی دووەمی سزاكانی سەر ئێران، کە له ٥ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات هەشت وڵات ببەخشێت لە مامەڵەی بازرگانی نەوت لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، کە یەکێک لەوانە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
سێ به‌رپرسى عێراق كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاوبكرێته‌وه رۆژی هەینی ٢ی تشرینی دووەم به ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا عێراق ده‌به‌خشێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، تاران و به‌غدا و دوای قۆناغی دووەمی سزاکان ئەمریکا بۆسەرئێران دەتوانن مامەڵەی بازرگانی بکەن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ریكا به عێراقى راگه‌یاندووه، رێگه‌پێدراوه كه مادده‌ى خۆراكى و گاز و وزه له ئێرانه‌وه هاورده بكات و پێویستییه‌كانى خۆى له‌و وڵاته‌وه دابینبكات، ئەمەش دواى سه‌پاندنى سزاكانیش به‌سه‌ر ئێران‌دا، بەو مەرجەی عێراق به دۆلار مامه‌ڵه بكات و پاره‌ى خۆى به دۆلار بدات له ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسانه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هه‌ژمارێكى بانكى له بانكێكى ده‌وڵه‌ت دروستده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به دینارى عێراقى كه‌لوپه‌له هاورده‌كانى له ئێران بكڕێت و ئه هه‌ژماره تایبه‌ت ده‌بێت به مامه‌ڵه‌ى بازرگانى هه‌ردوو وڵات.
بڕیاره له ٥ی ئەم مانگه‌وه سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌مڕۆش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هه‌شت وڵاتى به‌خشیوه له‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکات.