وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند" نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا 44 دینار ده‌بێت".
لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراو، سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: "نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌هلی به 44 دینار بۆ مانگی 10 دیاریكرا، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له نێوان 110 بۆ 130 كاتژمێر كاریان كردوه، نرخی ئه‌مپێرێكیش له نێوان پێنج بۆ شه‌ش هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی تشرینی دووه‌م، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وتوویه‌تی: "به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان رۆژانه له كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و، و به‌یانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 به‌یانی ده‌بێت، و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كار ناكه‌ن، له‌بری ئه‌وه پێش نیوه‌ڕوان كاتژمێر 11:30 كار به موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به (228.250) دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا پێنج دینار و وێستگه‌كه‌ی 33 كه‌یڤی 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.
وتیشی: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه دووپات كرایه‌وه كه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كاركردنی موه‌لیده تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه".