بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی ھاتوچۆ، ڕێنماییەكی بۆ سەرجەم شۆفێری بارھەڵگرەكان بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ڕێنماییەكی بۆ سەرجەم شۆفێری بارھەڵگرەكان بڵاوكردەوە، تیایدا ھاتووە "ھۆكاری سەرەكیی وەرگەڕان و ڕووداوەكانی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان، بۆ شپرزەیی، پابەندنەبوون، شەكەتی، ماندیوویی و خەواڵویی شۆفێرەكە دەگەڕێتەوە".
بۆ چارەسەركردنی ئەمانەش، ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە كردووە "زۆر پێویستە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكان، لە گەشتە دوور و درێژەكانیاندا، پشوو بدەنو شەوان پارك بكەن و بخەون، تا خۆیان و بەكارھێنەرانی دیكەی ڕێگاوبان نەخەنە مەترسییەوە".