خانمە نوسەرێکی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەمە ٥ی تشرینی دووەم، مریەم قازی چیرۆکنووس و چالاکیی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆچی دواییکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە مریەم قازی نوسەر و چالاکوانی کورد، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لەتەمەنی ٥٥ ساڵی لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردسان کۆچیدواییکرد.

هەروەها بڕیارە لەمەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و نوسەران و هونەرمەندان و ئەدەبدۆستان، لە گۆڕستانی ئەدیبان ئەمڕۆ بە خاکبپسێردرێت.

مریەم قازی ە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەدەو لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٦ دەستی بەنووسین کردووە،لە سەرەتادا بەشیعرنوسین دەستیپێکرد و دواتر چیرۆکینووسیوە و چیرۆکەکانی لە گۆڤارەکاندا بڵاوکردوەتەوە، کە چیرۆکەکانی زیاتر لەسەر لایەنی دەروونیی و مرۆڤدۆستییە و خەم و ئازاری کەسایەتی کوردی تێدا رەنگیداوەتەوە.

ئەو خانمە نوسەرە دوو بەرھەمی چاپکراوی هەیە بەناونیشانی "ھاتنە ژوور قەدەغەیە"  "زیندە بەگۆڕ"، بەرھەمێکی قوتبەدین سادقی وەرگێڕاوەتە بۆ زمانی کوردی. رۆمانێکی بەناونیشانی "ژیانم خۆش دەوێ" نوسیوە، بۆماوەی ١٨ ساڵ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبیی مەھاباد بووە، حەوت ساڵ لەبواری راگەیاندن کاری کردووە، ئەندامی خانەی بێسەرپەرشتانی مەهاباد بووە. پێش نەخۆشییەکەی سەرقاڵی خوێندنی ماستەربووە لە زمان و ئەدەبی فارسیدا، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی نەیتوانیوە تەواوی بکات.


PM:01:11:05/11/2018