قایمقامیەتی کەلار هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

قایمقامی کەلار، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات، کە هاووڵاتییان گۆشتی بێ مۆر نەکڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە 5\11\2018، قایمقامیەتی کەلار، لە راگەیاندراوێکدا، کە لەسەر زاری د. دلێر ئەمین سەرۆکی یەکێک لە لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلار، بڵاویکردووەتەوە، کە هاووڵاتییانی کەلار ئاگاداردەکاتەوە کە خۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانی گۆشتی بێ مۆر، چونکە ئەو ئاژەڵانە بە هیچ شێوەیەک پشکنینی پزیشکیان بۆ نەکراوە و ڕەنگە هەڵگری یەکێک لە نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوانی مرۆڤ و ئاژەڵ بێت کە ببێتە هۆی توشبوونی نەخۆشییەکە.

قایمقامی کەلار، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە لەو دوکانانەی کە گۆشت بەکار دێنن داواکارن وەک چێشتخانە و خواردنگەکان تەنیا گۆشتی مۆرکراو بەکاربێنن بە پێچەوانەوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

جەختیشی لەوە کراوەتەوە، کە 61% نەخۆشییە درمییەکان "infectious disease" كه‌ هۆكاره‌كه‌ى به‌كتریا و ڤایرۆش و چه‌ند شتێكى دیکەیەه‌ و تووشی مرۆڤ دەبێت، کە نەخۆشی هاوبەشن لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا.



PM:06:56:05/11/2018