هەولێر...دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا گیرا

پۆلیسی هەولێر دەست بەسەر بڕێكی زۆر پارەی ساختەدا دەگرێت و تۆمەتبارەكان رەوانەی دادگا دەكات.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "ئەو بڕەی دەستی بەسەردا گیراوە، زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار، 88 ملیۆن دیناری عێراقییە، جگە لە بڕێكی زۆر تومەن و یۆرۆ".

ئەو پارە ساختانە لە ماوەی 10 مانگی رابردوو لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوان و دەزگا ئەمنییەكانی دیكەی شاری هەولێر، دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەهۆی ئەو پارە ساختانەوە، تا ئێستا نزیكەی 100 كەس دەستگیركراون و سەرچاوەی پارە ساختەكانیش بریتییە لە وڵاتانی دراوسێ و شارەكانی عێراق.



AM:10:27:06/11/2018