وێنەیەکی ئامەد کاوە گەرمیان لە کاتی سوێندخواردنی دایکی

بۆ بەشداری لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان شیرین و ئامەد كاوە گەرمیانی پێكەوە چوونە ناو پەرلەمانی كوردستان، دواتر لەکاتی سوێندخواردندا ئامەد لەشوێنی تایبەتی میوانەکانەوە لە پەرلەمان تەماشای دایکی دەکرد، لەکاتی سوێندخواردندا.


شیرین ئەمین، هاوسەری ڕۆژنامەنووسی تیرۆركراو كاوە گەرمیانی و كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان، توانی لە هەڵبژاردنی 30 ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئاستی سەرجەم كاندیدە ژنە بەشداربووەكان زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت ئەمڕۆ بۆ بەشداریكردن لە یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان خۆی و ئامەدی كوڕی چوونە ناو پەرلەمانی كوردستانەوە.

بەشداریكردنی شیرن و ئامەد كاوە گەرمیانی لە پەرلەماندا لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا بیانیەكانیشدا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی کاوە مەحەمد ئەحمەد لە دایک بووی ۱۹۸١ە،  ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو، هاوکات پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە بوو، لە ڕۆژی ۵/۱۲/۲٠۱۳ لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەند چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا، دواتر دادگای گەرمیان حکومی بۆ یەکێک لە بکوژانی کاوە دەرکرد کە ئاسایش یەکێتی بوو.

کاوە ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو لە کاتی تیرۆرکردنیدا هاوسەرکەی دووگیان بوو، ئێستا کوڕێكیان هەیە تەمەنی پێنج ساڵە و ناوی " ئامەد"ە.
 کاوە دوای کوژرانی سۆران مامە حەمە و عەبدولستار تاهیر شەریف و سەردەشت عوسمان دێت، هەروەها دوای کاوەش رۆژنامەنووسی ماڵپەری رۆژنیوز، وەدات حسێن لە دهۆک تیرۆرکرا.

ئەو پێنج رۆژنامەنووسە کە لەسەر ئازادی کاری رۆژنامەگەری تیرۆر کران، تا ئێستا بکەرانی سەەرکی ئەم تاوانانە نەدۆزراونتەوە.




PM:07:21:06/11/2018