سەردار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە نوسینێکدا بە ناونیشانی ، "لێدوانه‌كه‌ی سه‌عدی پیره و سوكایه‌تیكردن به ژن" ئاماژەی بەوە کردوە، "
من هه‌قم به‌سه‌ر لێدوانی كه‌سه‌وه نیه و خۆیان به‌رپرسن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كۆمێنته‌كان داده‌بارێن و دڵنیایی ده‌به‌خشنه‌وه كه دیاره یه‌كێتی ژنه‌كه‌یه".
دەقی نوسینەکەی سەردار عەبدوڵلا:
لێدوانه‌كه‌ی سه‌عدی پیره و سوكایه‌تیكردن به ژن
سه‌عدی پیره له لێدوانێكیدا باس له په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات و به زه‌واجی كاسۆلیكی ده‌شوبهێنێ. كه‌چی هه‌ندێك كه‌س بۆ گاڵته‌كردن به‌و لێدوانه‌ی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی سه‌عدی پیره‌یان داناوه و هاوكات له پۆسته‌كانیاندا ده‌پرسن: كامتان ژنه‌كه‌ن؟
من هه‌قم به‌سه‌ر لێدوانی كه‌سه‌وه نیه و خۆیان به‌رپرسن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كۆمێنته‌كان داده‌بارێن و دڵنیایی ده‌به‌خشنه‌وه كه دیاره یه‌كێتی ژنه‌كه‌یه. كێشه‌ی ئه‌م جۆره پۆسته كۆمێنتانه، له‌وه‌دایه نیه كه په‌لاماری یه‌كێتی یان پارتی یان هه‌ر حیزبێكی تر ده‌ده‌ن. به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه له رێگه‌ی سوكایهتیهوه به یه‌كێتی، به‌م دێڕ و بۆچونانه‌یان، سوكایه‌تی به ژن ده‌كه‌ن.
ئه‌م عه‌قڵیه‌ته، ژن به بونه‌وه‌رێكی كه‌متر تا ئاستی سوك بون، سه‌یر ده‌كات.
له په‌یوه‌ندی ئاسایی نێوان ژن و پیاودا، ژن به سوك و چه‌ند پله خوارتر ده‌بینێ.
له په‌یوه‌ندی ژن و مێردایهتیشدا، هه‌ر ژن به سوك و چه‌ند پله خوارتر ده‌بینێ.
له په‌یوه‌ندی سێكسیشدا، هه‌ر ژن به سوك و چه‌ند پله خوارتر ده‌بینێ. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی سه‌ره‌وه و له هه‌مو جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدا ژن وه‌ك بونه‌وه‌رێك هیچی له پیاو كه‌متر نیه ده‌بێ به هه‌مان ڕێز و ئیعتیباره‌وه سه‌یر بكرێ...
هه‌رچه‌نده من پێموایه سیاسه‌ت ده‌بێ به‌تاڵ بێ له ڕق و كینه، به‌ڵام به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێم: ئێوه ئازادن چۆن كێشه‌تان له‌گه‌ڵ هه‌ر حیزب و كاراكته‌رێكی سیاسی‌دا هه‌یه، بۆ شه‌خسی خۆشتان ئازادن كه ململانێی سیاسی به كینه و بوغز تێبگه‌ن، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ئازاد نین و بۆتان نیه به‌و ئاسته ترسناكه سوكایه‌تی به ژن بكه‌ن.
بڕوا بكه‌ن، كوشتنی ژن و تاوانه‌كانی بێشه‌ره‌فیی له‌م پنتی عه‌قڵیه‌ته دواكه‌وتوه ترسناكه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه و به‌وپه‌ڕی میهره‌بانییه‌وه، داواتان لێده‌كه‌م، هه‌ر هه‌موتان داوای لێبوردن له ژنان بكه‌ن..
برای دڵسۆزتان
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا