هاوپەیمانی بڕیار لە باڕەی گۆڕینی ناوەکەیەوە دەدات

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە کۆبوونەوەی گشتیدایە و گفتوگۆی گۆڕینی ناوکەی دەکرێت و هەندێک لە دژین و هەندێکیش لەگەڵیدان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بە سپی میدیای ڕاگەیاند لە ئێستادا گفتوگۆی ئەوە دەکرێت ناوەکەی بگۆڕێت بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی.

سەرچاوەکە وتیشی بەڵام هەندێک ئەندامانی کۆنگرە دژی گۆڕینی ناوی حزبەکەن چونکە پێیان وایە ئەوە پێشنیازی بەرهەم ساڵحی سەرۆکی پێشووی حزبەکەیە و وەک تەحەدایەک بۆ ئەو پێویستە هاوپەیمانی بە ناوی خۆیەوە بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە وتیشی کە هەریەکە لە ئارام قادر و محەمەد ڕەئوف کە دەستەی دامەزێنەری هاوپەیمانین لەگەڵ گۆڕینی ناوی حزبەکەدان.




AM:11:18:09/11/2018