به‌پێی ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى نیشتمانى و به‌شێك میدیا عێراقییه‌كان، به‌تۆمه‌تى ماده‌ى 4 له یاسای دژه تیرۆر، په‌رله‌مانتارێكی پێشووى عێراق، ده‌ستگیر كرا.
ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى نیشتمانى، وێنه‌ى په‌رله‌مانتارى پێشوو زیا دوورى، بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، په‌رله‌مانتاره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی شارۆچكه‌ى دوور له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پێشووى عێراق، به‌تۆمه‌تى ماده‌ى 4 له یاساى دژه تیرۆر، ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه له 12/ 5/ 2018 به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر لیستى نیشتمانى به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوى، خۆى كاندید كرد، به‌ڵام نه‌یتوانى ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.