خاتوونێکی ناسراو کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نوێ دەکاتەوە

چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی د. ئاشتی هەورامی رایدەگەیەنێت لە ماوەیەکی داهاتووی نزیکدا کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دەکاتەوە.

چراخان کە لە بنچینەدا خەڵکی سلێمانییەو ئێستا لە هەولێر دادەنیشێت، لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک، رایگەیاندووە کە تا مانگێکی تر کە ناڵێکی تەلەفزیۆنی دەکاتەوە.

هاوسەرە کۆنەکەی د. ئاشتی، بەبێ ناوهێنانی کەناڵەکەو پەیامی ناوەرۆکی کەناڵەكە، تەنها ئەو زانیاریە کورتەی لەسەر کردنەوەی کەناڵەکەی بلآوکردۆتەوە. 

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە ھەفتەی داھاتوو مەراسیمی کردنەوەی کارگەکەی ئەنجام دەدرێت.

چراخان رەفیق کۆتایی ٢٠١٦ لە دادگا حوکمدرا، بەڵام دواتر ئازادکراو ئێستا دانیشتووی هەولێرە.



PM:11:08:09/11/2018