نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە ١٠ی تشرینی دووەم له گوندى قه‌ڵای سه‌ر به ناحیه‌ى زنانه لە سنورى قه‌زاى كفرى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختى برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی"، ئەو هاوڵاتییە کوردەوناوی(هێمن عەلی)ە پیشەی جوتیارە بە سەختی برینداربووەو ئۆتۆمبێلەکەشی سوتاوە.
ناحیەی زنانە لە سنوری قەزای کفریدایەو و هاوسنوره له‌گه‌ڵ خورماتوو، پێدەچێت وە بۆمبە وەک بۆسە بۆهێزەکانی پێشمه‌رگه دانرابێت بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا پێشمەرگە له‌م ناوچه‌یه پشكنین و كێوماڵى سنوره‌كه ده‌كات.