ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەمی رۆژنامەنووسێکی دەزگای راگەیاندنی یەکێتی له تاران كۆچی دوایی كرد.
ئازاد سه‌مه‌د، برای كۆچكردوو به ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی راگه‌یاندووە، " له 15ی مانگی رابردووه‌وه یادگار سه‌مه‌د به‌هۆی ته‌قینی بوتڵی غازه‌وه به‌شێكی زۆر له جه‌سته‌ی سوتاوه و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له تارانی پایته‌ختی ئێران كۆچی دوایی كرد".
یادگار سەمەد لە کۆتا پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "بیرت لای حەسانەوه نەبێ هەردەم...له گۆڕا کات زۆره بۆ حەسانەوه".
ئازاد سەمەدی برای لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "له‌ڕێی برایه‌كمه‌وه كه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌دایه سه‌رقاڵی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو یادگار سه‌مه‌دین و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و دانانی پرسه‌ی بۆ راده‌گه‌یه‌نین".