ڤیدیۆ.. سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: هەموو هەوڵمان بۆ نەهشتنی پاشکەوتی مووچەیە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت " ئامادەكردنی پرۆژەیاسای  بودجەی سالی 2019ی هەرێم دەستیپێكردووە و هەموو هەوڵەكانی حكومەتیش بۆ ئەوەیە پاشكەوتی مووچە نەهێڵێت". 

د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی رایگەیاندووە" پرۆژەیاسای  بودجەی ساڵی 2019ی هەرێم لە سەرەتای ئامادەكردنیدایە ، بودجەی بەگەڕخستنِ و بودجەی وەبەرهێنان هێشتا نەگەیشتۆەتە ئەنجومەنی وەزیران".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وتیشی" راوبۆچوونی هەموو لایەنەكان ئەوەیە كە هەموو هەوڵەكان بخرێنە كار بۆ ئەوەی كۆتایی بە پاشكەوتی مووچە بهێندرێت" .






PM:09:14:10/11/2018